ئه‌و خانمه نامۆیه‌ی له پاڵ ئێنریكی ده‌ركه‌وت میدیایه‌كانی وروژاند
له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان ئیسپانیا و سویسرا ده‌ركه‌وتنی خانمێك هاوشانی ستافی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میدیایه‌كانی سه‌رقاڵ كرد و له چه‌ند كاتژمێری رابردوو زۆرترین قسه و باسی له باره‌وه كراوه.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا 1 ـ 2 به‌رامبه‌ر سویسرا دۆڕا، له‌و یارییه‌دا خانمێك له پاڵ لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌سه‌ر هێڵ ده‌ركه‌وت.
به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی ئه‌و خانمه نه‌بوو، چونكه یه‌كه‌مجار بوو به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و خانمه داوه و نووسیویه‌تی: ئه‌و ژنه نوریا مارتینێز ناڤاسه كه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ڵسوڕاوی كاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كار ده‌كات.
نوریا مارتینێز له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ لویز ئێنریكی و ستافی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ ئیسپانیا كار ده‌كات.
نوریا مارتینێز چه‌ندان وێنه‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له سعوودیه بڵاوكردووه‌ته‌وه له میانه‌ی یارییه‌كانی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه له‌و وڵاته عه‌ره‌بییه به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی ئیسپانیا، نوریا له ماوه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كاری كردووه، جگه له كاركردن له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی باسكه و تۆپی پێی ئیسپانیاش.