چاڤی پێش كلاسیكۆ هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
بارسێلۆنا بۆ یاریی كلاسیكۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێشبینی كراوه پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه.
رادیۆی کادێنا کۆبی ئیسپانی بڵاویکردەوە سبەی دووشەممە پزیشکانی بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر رێگەی چارەسەرکردنی رۆناڵد ئاراوخۆ ئەگەرێکیش هەیە کە ئەم یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئاراوخۆ ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت دوو بۆ سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە لە مۆندیالی 2022 دادەبڕێت، بەڵام ئەگەر چارەسەری وەربگرێت بەبێ نەشتەرگەری رەنگە لە وادەیەکی زوتر بگەڕێتەوە، بەڵام گەرەنتی چاکبوونەوەی لەسەدا 100ـی نییە.
کادێنا هێمای بۆ ئەوەش کردووە لە هەموو دۆخێک‌دا ئاراوخۆ بەلایەنی کەمەوە مانگ و نیوێکی دیکەی پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.
خاڤی میگێل له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه جول كۆندی به‌رگریكاری بارسێلۆنا كه به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دابڕا، پێشبینی ده‌كرێت ته‌نیا بۆ 3 هه‌فته له یاریكردن داببڕێت و بۆ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ئاماده بێت كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو بكڕێت.