یه‌كێتی ئه‌وروپا كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت له عێراق ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت له عێراق ده‌كات، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هه‌موو پارێزگاكانی وڵات.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، باربارا ئیكه‌ر، نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له‌میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی بنه‌مای لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كاریان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی توانای پارێزگاكان كردووه بۆ به‌رێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سوودوه‌رگرتن له جێبه‌حێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی.
سه‌باره‌ت به گرنگی لامه‌ركه‌زیه‌ت له عێراقدا، باربارا ئیكه‌ر روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان له سیسته‌می لامه‌ركه‌زیه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكان پێشكه‌شكده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ره‌خساندنی هه‌لی كار.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاكان، پێكه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هاووڵاتیانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی شایسته سوودمه‌ندنه‌بووه له داهاتی وڵاته‌كه‌یان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانییان بۆ دابیننه‌كراوه.
له‌باره‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنیش له عێراق، باربارا ئیكه زیاتر گوتویه‌تی، هه‌رچه‌نده عێراق له ساڵی 2005 بڕیاری په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فیدڕالیدا، به‌ڵام له ساڵی 2009ه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 21، تیشكخراوه‌ته سه‌ر هه‌شت وه‌زاره‌ت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدارن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان له رێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه.