ئێران، واشنتن تۆمه‌تبارده‌كات به پشتیوانیكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیداره‌ی واشنتنی تۆمه‌تباركرد به پشتیوانیكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و تێكدانی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوللـه‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به "ئاژاوه‌گێڕی" وه‌سفكرد و ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تباركرد به دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و تێكدانی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پشتیوانییكردنی ئه‌مه‌ریكا له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته‌یه به‌رامبه‌ر به تاران، له پرسی رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
هه‌روه‌ها پێشتر ئێران به‌ریتانیاشی به ده‌ستوه‌ردان لە کاروباری ناوخۆ، تێكدانی سه‌قامگیری و پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباركردبوو.
دوێنێ شه‌ممه (24ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگكراوه بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایی له چالاکی چەند کەناڵێکی میدیایی فارسی لە لەندەن، كه ئێران، تۆمه‌تباریان ده‌كات به هاندان بۆ فراوانبوونی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی ئەو وڵاتەدا هەبووە.
گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئەمینی له (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە، به‌و هۆیه‌وه، خۆپێشاندان و مانگرتن لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستیپێكرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، نزیكه‌ی 50 کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیشیان لەنێودا بووە.
هەروەها بەشێک لە راگەیاندنەکانی ئێران، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە 11 رۆژنامەنووس و چالاکوان بە تۆمەتی پەیوەندیداربوون بە خۆپیشاندانەکانەوە، دەستگیرکراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ستگیكردنی زیاتر له هه‌زار كه‌سیان له خۆپیشانده‌ران له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندووه.