لە هەڵبژاردنی ئیتاڵیا راستڕه‌وه‌كانی ئیتاڵیا سەرکەوتن

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی فراتێلی دی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی جۆرجیا مێلۆنی بووه یه‌كه‌می هەڵبژاردنی ئیتاڵیا.
رۆژی یه‌كشه‌مه 25ـی ئه‌یلوولی 2022، بۆ یەکەمجار لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، پارتی فراتێلی دی ئیتاڵیا كه پارتێكی راستڕه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی جۆرجیا مێلۆنی بووه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیتاڵیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی فراتێلی دی ئیتاڵیا نزیكه‌ی 22% تا 26%ـی كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارتی فراتێلی دی ئیتاڵیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی فورزا ئیتاڵیا هاوپه‌یمانیه‌تی پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه زۆرینه‌ی نێو په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتووی ئیتاڵیا پێكبهێنن.
جۆرجیا مێلۆنی، ده‌بێته كاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌وباره‌یه‌وه مێلۆنی دووپاتیكرده‌وه به‌شێوه‌كی دادپه‌روه‌رانه و بێ جیاوازی كاره‌كانی به‌ڕێده‌كات و حوكمی هه‌موو ئیتاڵییه‌ك ده‌كات.
مێلۆنی لە 15ـی حوزه‌یرانی 1977 لە شاری رۆما لەدایکبووە و لە باوکێکی ساردنی و دایکێکی سیسیلیە و، سەر بە بنەماڵەیەکی چەپڕهو بووە. لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا چووە ناو گۆڕەپانی سیاسییەوە، تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیتاڵیا نزیکەی 51 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، 400 نوێنەر بۆ پەرلەمان و 200 سێناتۆریان هه‌ڵبژاردووه.
یەکەمجاره لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە کە پارتێکی راستڕەو لە ئیتاڵیا دەسەڵات دەگرێتە دەست. هاوکات لەگەڵ قەیرانی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەم گۆڕانکارییە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئیتاڵیا رەنگە بە مانای نزیکبوونەوەی هەڵوێستی رووسیا و ئیتاڵیا بێت لە زۆر بواردا.
هەفتەی رابردوو باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئیتاڵیا وێنەکانی سەرۆکی رووسیا و سەرکردەکانی پێشووی ئیتاڵیای لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە و نووسی "بیرەوەریمان لەسەر مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئیتاڵیا هەیە".
وێنەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیاش سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن بڵاوکرایەوە. کەسێک کە رەنگە مێلۆنی لەکاتی دەرچوونی وەک سەرۆکوەزیران پشتی پێ ببەستێت، چونکە پارتی راستڕەو ئەزموونی لە حوکمڕانیدا نییە.
مێلۆنی خۆیشی یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە لە کاتی دەستنیشانکردنی پوتن وەک سەرۆکی رووسیا بۆ جاری چوارەم پیرۆزبایی لێکرد.
بەپێی شرۆڤەکانیش، رەوتی راستڕەو لە سەرانسەری ئەوروپا و جیهانیش بە گشتی لە پەرەسەندن دایە. لە سویدیش پارتە راستڕەوەکان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەم دواییەدا براوە بوون.
هەرچەندە بەگشتی راستڕەوەکان بە سیاسەتەکانی دژی کۆچبەری ناویان دەرکردووە، بەڵام زۆر ئاکاری دیکەی هاوشێوەیان هەیە کە سەرەڕای جیاوازییەکانی هەر وڵاتێک رەنگە ببنە هۆی هاوشێوەبوونی هەڵوێستەکانیان.