د.یوسف قەره‌زاوی کۆچی دواییکرد

د.یوسف قه‌ره‌زاوی
د.یوسف قه‌ره‌زاوی

K24  - سلێمانی:

د.یوسف قەره‌زاوی بانگخوازی ناوداری میسری، لە تەمەنی 96 ساڵیکدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەری فەرمی یوسف قەره‌زاوی، ئەمڕۆ دووشەممە (26ـی ئەیلوولی 2022) رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، قەرزاوی کۆچی دوایی کردووە، کە ژیانی خۆی بەخشیبوو بە بنەماکانی ئیسلام و بەرگریکردن لە نەتەوەکەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر بەروار و شوێنی بەخاکسپاردن و پرسەکەکەی رادەگەیێنرێت.

یوسف عەبدوڵا قەرزه‌اوی، یەکێکە لە بانگخواز و زاناکانی ئیسلام، ساڵی 1926 لە گوندێکی پارێزگای غەربیەی وڵاتی میسر لەدایکبووە.

لە ساڵی 1973 دا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2004، دوای دروستبوونی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان، بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.