به فه‌رمی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كلاسیكۆ دیاریكرا
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به فه‌رمی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆی له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2022، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رایگه‌یاند یاریی كلاسیكۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری مانگی داهاتوو له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و به 18 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به 16 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ له تواناكانی هه‌ردوو به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی رۆناڵد ئاراوخۆ و جول كۆندی بێبه‌ش ده‌بێت، ریال مه‌ریدیش له چاوه‌ڕوانی چاكبوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی كه‌ریم بێنزێمایه كه هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریكردن.