حه‌لبووسی: بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی نوێنه‌ران نابێت

K24 – هه‌ولێر:
له میانی چواره‌م دیداری رافیده‌ن، كه به سپۆنسه‌ری كوردستان24 له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی نوێنه‌ران نابێت و دژی ئه‌وه‌م هێرش بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دانیشتنی نوێنه‌ران په‌كبخرێت، به هه‌مان شێوه، دژی رژانی خوێنی هاووڵاتیانم.
له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی، حه‌لبووسی گوتی: به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌دڵی هیچ لایه‌ك نه‌بوو، پێویست بوو ئێمه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه بكه‌ین. ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره ده‌رباز بكه‌ین. پێویست بوو پێش چله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام به هۆی ململانێ و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان، دانیشتنه‌كان دواخرا تا دوای چله.
گوتیشی: ده‌بوایه له 20ی ئه‌یلووله‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه بنرابان، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چووه نیویۆرك بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و بۆچوونه‌كان ئه‌وه بوون چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی زامن بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ریگرتووه، به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆیدا، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به جۆرێك بووه، كه پرسی به لایه‌نه‌كان نه‌كردووه و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی هه‌یه، نوێیه و 73 نوێنه‌ر تازه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆچوونه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات و هه‌موو نوێنه‌رێك مافی خۆیه‌تی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی من بده‌ن. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندی كوتله‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه هه‌یه.
حه‌لبووسی گوتیشی: ئه‌مساڵ قورسترین ساڵی ژیانم بوو، ساڵێكی پڕ كێشه و فشار بوو، ئێستا ره‌نگه هه‌ندێك رازی نه‌بن به بۆچوون و لایه‌نی سیاسی، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی من كێشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران درووست ناكات. هه‌ندێكجار ره‌نگه بۆ ئیحراجی هاوپه‌یمانه‌كانیش بێت، به هیچ جۆرێك بوونی خۆم نه‌سه‌پاندووه. ئه‌و مافه‌م داوه‌ته به‌رده‌ستی نوێنه‌ران با ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌م له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان راپه‌ڕێنن. پێویسته نوێنه‌ران هه‌موو ساڵێك بودجه په‌سند بكات، به‌ڵام نییه، ئه‌وه چه‌ند ساڵه ئێمه بودجه‌مان نییه و نه‌مانتوانیوه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆی نوێنه‌رانن راپه‌ڕێنین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌ماون، له كاتێكدا ئێمه هه‌ڵمانوه‌شاندنه‌وه، بۆ ئه‌وه بوو هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا. ئه‌وه‌ی ئیستسنایه، ئێستا بووه‌ته یاسای هه‌میشه‌یی. بۆیه ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم ره‌وشه‌كه نائاساییه، شته‌كان به شێوه‌یه‌كی نائاسایی راده‌په‌ڕێندرێن. راسته له جیهاندا كێشه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئێمه كێشه‌ی قووڵی ناوخۆییمان هه‌یه و ناتوانین حكومه‌ت پێكبهێنین.
حه‌لبووسی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ره‌تیكرده‌وه، هۆكاری كێشه‌كان بووبێت و وتی: هه‌موو تاكێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆپیشاندان بكات، هاوپه‌یمانه‌كانمان له سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوون، به‌ڵام ئه‌وان كشانه‌وه، ئیدی خه‌ڵك هات، ئایا نوێنه‌ره‌كان مابانه‌وه باشتر نه‌بوو، جاری یه‌كه‌م ئاسایی بوو، به‌ڵام جاری دووه‌م پێویست نه‌بوو بێن و بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته به‌رگری له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان بكات، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه لێپرسینه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بكرێت. دژی ئه‌وه بووم هێرش بكرێته سه‌ر دادگا و دامه‌زراوه‌كان و په‌كخستنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام ئایا خوێن بڕژێت، یان چاوه‌ڕێی ئارام بوونه‌وه بكه‌ین، ئێمه بوارێكمان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێشتا لایه‌نه‌كان ده‌رگای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در دانه‌خستووه و گوتیشی: به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و ئه‌وان به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی سیاسی عێراقن و په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م هیچ په‌یوه‌ندی به پارتی و ره‌وتی سه‌دره‌وه نییه.
حه‌لبووسی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: پێشتر ئێمه و ره‌وتی سه‌در و پارتی رێككه‌وتبووین، حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنین، هه‌ندێك لایه‌نی دیكه بێنه ناو حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان له ده‌ره‌وه بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بن و ببنه ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا و چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت: ئه‌گه‌ر بمانتوانیبا، حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنین، كۆتایی به حكومه‌تی ته‌وافقی ده‌هات و عێراق ئه‌زموونێكی نوێی ده‌ستپێده‌كرد، له باره‌ی هه‌بوونی حكومه‌ت و ئۆپزیسیۆنه‌وه.
ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گۆڕانی ئاراسته‌ی سیاسیی پێكهێنانی حكومه‌ته له حكومه‌تی زۆرینه‌وه بۆ حكومه‌تی ته‌وافقی.