هاوسه‌ری دووه‌می حه‌لبووسی په‌یامێكی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌ری دووه‌می محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ستایشی بڕیاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی.
نوار عاسم، هاوسەری دووه‌می محەممەد حەلبووسی، سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ستایشی بڕیاره‌كه‌ی حه‌لبووسی ده‌كات.
نوار عاسم نووسیویه‌تی، نیشانه‌ی گه‌وره‌ییه كه له‌وپه‌ری سه‌ركه‌وتندا، بڕیاری جێهێشتنی لوتكه بده‌یت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (28ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) بڵاوكرده‌وه، كه خاڵێكی به‌رنامه‌ی كار ئاماژه به ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌میانی چواره‌م دیداری ئه‌لڕافیده‌ن له به‌غدا، كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نابێت و پرسی به لایه‌نه‌كان نه‌كردووه
هناك عظمة ، في ان تقرر مغادرة القمة بعز نجاحك ؛ هذا هو الفرق بين العادي والرجل الاستثنائي pic.twitter.com/56ZLShHHZy
— نوار عاصم (@nawaraseem) September 26, 2022