مێرسین.. پۆلیسێك و دوو چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پۆلیسی شاری مێرسین، پۆلیسێك و دوو چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران هه‌روه‌ها پۆلیسێك و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو چه‌كداری ژنی په‌كه‌كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی مێرسین و ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره كردووه، دوای دروستبوونی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوانیان، هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ی په‌كه‌كه بریندارده‌بن و خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
سوله‌یمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی په‌كه‌كه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی مێرسین، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداوه و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربووه.
سۆیلۆ راشیگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش كه به‌شدار نه‌بووه له شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا ته‌قه‌ی به‌ركه‌وتووه و برینداربووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تۆمه‌تبارێكی هێرشه‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه به‌رده‌وامن.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه، كۆنسێرتی مه‌م ئارارات، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان كه بڕیاربوو له شاری مێرسین به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌م ئارارات به كوردستان24ـی گوت: له‌لایه‌ن ئاساییشی مێرسینه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرا و پێمان گوترا كه ناتوانن كۆنسێرته‌كه‌تان سازبكه‌ن. ده‌شڵێت، "ساڵی رابردوو نزیكه‌ی چوار كۆنسێرتمان له شاری مێرسین سازكردبوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه نه‌مانتوانی كۆنسێرته‌كه سازبكه‌ین".