وەك یەكەم چێشت لێنەر لە جیھان دەناسێنرێت

چێشتخانەكە یەكەمینی ئیتاڵیایە و یەكێكە لە 50 باشترین خواردنگە نایابەكانی جیھان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fe0cf3c6-bac8-4ebc-b1d9-f7c358fa3f40/ItalyBashtrinChef.ism/manifest

 K24 - ھەولێر

ئەو پیاوە ئیتاڵییەی كە پارمیجیانۆی نەریتی و لازانیای وەك ھونەر لە ژەمێكی ناوازەدا پێشكەش كرد، ئێستا بە فەرمی بە یەكەمین چێشتلێنەری جیھان دەناسرێت، ناوی چێشتلێنەرە ئیتالییەكە ماسیمۆ بۆتورایە، كە خواردنە تایبەتەكانی لە خواردنگەی فرانچێسكانا ئۆستێریا پێشكەش دەكات.

داھاتووی ژەم و چێشتە نەریتییە بەناوبانگەكانی ئیتاڵیا لە دەستی ھاوڵاتیانی شارۆچكەی دێرینی مۆدێنایە، بۆ چەندین سەدە خواردن و شیرەمەنی و شەربەتی ترێ و گۆشت بە باشترین شێوە لێرە بەرھەم ھاتوونە، ئۆستێریا فرانچێسكانا نازناوی چێشتخانەی ساڵی بەدەست ھێناووە، چێشتخانەكە یەكەمینی ئیتاڵیایە و یەكێكە لە 50 باشترین خواردنگە نایابەكانی جیھان، لە پێشڕەوی ئەم شۆڕشە نوێییەی بواری ئامادەكردنی خواردن، ماسیمۆ بۆتوورا دەبیندرێت، كە بەوە دەناسرێتەوە سەرەرای نەریتی بوونی، بە شێفێكی سەركێشیش دەناسرێتەووە.