په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ 12 مادده‌ی دیكه له پرۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانیشدا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (27ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)،له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌روه‌رده و كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ مادده‌كانی (دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)ى پرۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان كرا، كه تایبه‌ت بوون به بنچینه فه‌لسه‌فی و بنه‌ما گشتییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن، ئامانجه گشتی و هاوبه‌شه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.
له دانیشتنی دوای نیوه‌ڕۆشدا، كه به ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م گفتوگۆ له‌باره‌ی مادده‌كانی (پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌فته‌م، هه‌شته‌م، ده‌یه‌م، یازده‌یه‌م، دوازده‌یه‌م، سێزده‌یه‌م، چوارده‌یه‌م) كرا، كه تایبه‌ت بوون به دامه‌زراوه حكوومییه‌كان، ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی باخچه‌ی مندڵان و خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و بنه‌ماكانی و ئامانجه‌كانى، خوێندنی پابه‌ندكراو، بازنه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی، خوێندنی ئاماده‌یی و بنه‌ماكانی، جگه له مادده‌ی نۆیه‌م كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه لادرابوو.
وابڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، كاتژمێر 10ی به‌یانی، په‌رله‌مانی كوردستان درێژه به گفتوگۆكانی بدات له‌سه‌ر هه‌مان پرۆژه‌یاسا و راپۆرتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه.