تشرینییه‌كان كات و شوێنی خۆپیشاندانی فراوانیان راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی میللی عێراقی، داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شۆڕش ئه‌نجام بده‌ن.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بزووتنه‌وه‌ی میللی عێراقیدا هاتووه: له سێیه‌م ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، داوا له هاووڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نزیكی ناوچه‌ی سه‌وز نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها داواشیكرد خۆپیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌بچن و چونكه ئاشتی چه‌كی تشرینییه‌كانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ست بۆ موڵكی گشتی و تایبه‌تی نه‌به‌ن، هه‌روه‌ها بۆ خۆپارێزی له خوێن رشتن، هه‌ڵنه‌كوتنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
به‌رپرسیارێتی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌رانیشی خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌نیا ئاڵای عێراق و دروشمی نیشتمانی به‌رزبكه‌نه‌وه، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵگاران ببنه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه رۆژی شه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات، تاكو 03:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوپه‌یمانی فه‌تح هۆشداری له خۆپیشاندانی تشرینییەکان ده‌دات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌زاران خۆپیشاندانیش بكرێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد و سوننه ناتوانرێت ده‌ستوور بگۆڕدرێت.
لە تشرینی یه‌كه‌می 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا.
چەند ساڵێکیشە لەو یادەدا و لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، تشرینییەکان خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.