هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران له نیویۆرك كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران له ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ده‌ستپێكردنه‌وه دانوستانه‌كانی نێوان تاران و ریاز به‌نێوه‌ندگیری به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (27ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌میانی په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ل حوسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێرانیان كرده‌وه، كه پێشتر پێنج خولی كۆبوونه‌وه‌كانیان له به‌غدا ئه‌نجامدابوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووته‌وه، فوئاد حوسێن، له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دواهه‌مین په‌سه‌ره‌ندننه‌كانی دانوستانه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و ره‌وشی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران، به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژیانی ئه‌مینی، كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران، باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بارودۆخی ناوچه‌كه كردووه.
دوای چه‌ندین ساڵ له ئاڵۆزبوونی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران، ساڵی رابردوو به نێوه‌ندگیری عێراق، هه‌ردوولا ده‌ستیان به گفتوگۆی راسته‌وخۆكرد به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
تاوه‌كو ئێستا پێنج خولی كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه، كه دواهه‌مینیان له مانگی نیسانی رابردوو بوو.
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غداشه‌وه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.