مێسی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌كات؟

مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل
مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل

لە درەنگانی ئەمشەو ئارجێنتینا رووبەڕووی جامایکا دەبێتەوە و ئەگەر هەیە لیۆنێل مێسی كاپتنی تانگۆ بەشداری ئەم یارییە نەکات.

لە درەنگانی ئەمشەو کاتژمێر 03:00 بە کاتی باشووری کوردستان ئارجێنتینا لە میانی ئامادەکارییەکانی بۆ مۆندیالی 2022 رووبەڕووی جامایکا دەبێتەوە، کەناڵی تی وای سی سپۆرتی ئارجێنتینی هێمای بۆ ئەوە کردووە مێسی تەندروستی باش نییە و رەنگە لەم یارییە ئامادە نەبێت، ئەگەر ئەمە رووبدات جوڵیان ئالڤارێز لە شوێنی مێسی بە سەرەکی یاریی دەکات.

ئارجێنتینا دەیەوێت بەردەوامی بە زنجیر ئەنجامە باشەکانی لە یارییە دۆستانەکان بدات دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بە سێ گۆڵی خاوێن لە هندۆراسی بردەوە، لەو یارییەی مێسی دوو گۆڵی کرد.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئارجێنتینا دەیەوێت لەرێگەی ئەم یاریانەوە پێکاتەیەکی گونجاو بۆ مۆندیال ئامادە بکات، کە ئەم هەڵبژاردەیە کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاریی هەیە و لە دوایین 34 یاریی تامی دۆڕانیان نەکردووە.

ئارجێنتینا لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیال یاریی دەکات و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سعوودیە و مەکسیک و پۆڵەندا دەبێتەوە.