مسته‌فا چاوڕه‌ش: یه‌كڕیزی كورد له هه‌موو پۆست و پێگه‌یه‌ك گرنگتره
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن، یه‌كڕیزی كورد له هه‌موو پۆستێك گرنگتره.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه و بڕیاره دوو فیرقه‌ی دیكه‌ی هاوبه‌ش درووست بكرێن.
گوتیشی: له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراقدا، رێككه‌وتن و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر دژوار بووه، چونكه سه‌درییه‌كان جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قام و په‌كخستنی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته كورد به یه‌كڕیزی و به پلان و كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه بچنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌نگی كورد بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ركه‌وته‌ی كورده و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له سه‌رووی ئه‌و پۆسته و پێگه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
دووپاتیكرده‌وه، كه‌س و لایه‌نه‌كان هێنده‌ی یه‌كڕیزی كورد بایه‌خیان نییه و ده‌بێت كورد بڕیاری ئه‌وه بدات به یه‌ك ده‌نگ و یه‌كڕیز و به ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌شه‌وه بچنه به‌غدا.