یەكەم كۆبوونەوەی یەكێتی ئەوروپا بە بێ كامیرۆن بەڕێوەدەچێت

سێ وڵات بڕیارییان داوە پشکە داراییەکانییان بۆ یەکێتییەکە زیاد بکەن

K24 - ھەولێر

دوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا ئەمرۆ یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە دۆناڵد تۆسک سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بەبێ دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی سەرانی یەکێتی ئەوروپا بەیەکەم کۆبوونەوە دادەنرێت دوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

هەریەك لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، کە سێ وڵاتی بەهێزی دارایین لە ناوچەی یۆرۆ، بڕیارییان داوە پشکە داراییەکانییان بۆ یەکێتییەکە زیاد بکەن.

لای خۆشیەوە، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا رەتیکردەوە بەریتانیا بخرێتە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تاکو داوایەکی فەرمی لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاڕاستەی یەکێتییەکە نەکرێت.