حدکا: شەهید و بریندارمان هەیە

دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

K24- هەولێر

سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، قەڵا و سکرتارییەتی حزبەکەیان بۆردومانکراوە و شەهید و برینداریان هەیە.

سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە کوردستان24ـی راگەیاند: بارەگای سکرتارییەت و قەڵا، بۆردومانکراوە و شەهید و بریندارمان هەیە.

شیروان جەلال بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە، بە کوردستان24 دەڵێ: بۆردومان بەردەوامە و بەو هۆیەوە ناوێرن تیمەکانمان رەوانە بکەین، بەڵام ژمارەیەک لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوکاری عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی کۆیە دەڵێ: دوو شەهید و حەوت بریندار هەیە، مێرمنداڵ لە ناو بریندارەکاندا هەیە.

ماڵی سەدان پێشمەرگە لە نزیک بارەگای سکرتارییەتی حزبی دیموکراتی کوردستان هەیە و هەر بۆیە قسە لە برینداربوونی خەڵکی سڤیلیش دەکرێت.

قوتابخانەی ناو کەمپەکان چۆلکراون و بەدەیان قوتابی پەنایان بۆ دەوروبەری کەمپەکە بردووە.