قەڵای دیموکرات بۆردوومان کرایەوە

ئێران پێنج مووشەکی دیکەی وەشاند
منداڵانی قوتابخانه‌ له‌ ترسی بۆردومان خۆیان حه‌شارداوه‌
منداڵانی قوتابخانه‌ له‌ ترسی بۆردومان خۆیان حه‌شارداوه‌

K24 - هەولێر:

کەمێک پێش ئێستا قەڵای دیموکرات بۆردوومان کرایەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان مووشەکەکان لە ناوەڕاستی قەڵایان داوە.

ئێران ئەمڕۆ جارێکی دیکە، هێرشی مووشەکی کردە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە قەزای کۆیە کە بە "قەڵای دیموکرات" ناسراوە.

کەمێك بەر لە دوایین هێرشی ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، "بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی رادەگەیەنین کە کاتژمێر 10:30 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، حەوتی رەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، ئێران زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی بە مووشەک و درۆن بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتووەتەوە.