سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 بەهۆی هێرشەکانی ئێران لە پردێ برینداربوو

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24
سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24

K24 – هەولێر:

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە سنووری پردێ برینداربوو.

کەمێک پێش ئێستا سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لەکاتی رووماڵدا بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە سنووری پردێ برینداربوو.

سۆران کامەران، بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.

لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆوە ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تۆپباران و بۆردومان دەکات.

مایکی دەستی سۆران کامەران لەکاتی برینداربوونی
مایکی دەستی سۆران کامەران لەکاتی برینداربوونی