سێ مووشه‌ك له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌وتنه‌خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سێ مووشه‌ك له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز، له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی، له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له رێگه‌ی 3 مووشه‌كه‌وه هیرشیكرایه‌سه‌ر، كه یه‌كه‌میان له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌م له‌به‌رده‌م شوێنی میوانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دوا مووشه‌كیش له نزیك ده‌روازه‌ی قودس كه‌وته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، 3 ئه‌فسه‌ر به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەكانی ئێران.