ئاراوخۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كرا

رۆناڵد ئاراوخۆ به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا
رۆناڵد ئاراوخۆ به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا

رۆناڵد ئاراوخۆ به‌رگریكاری ئۆروگوایی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و جۆری پێکانەکەی هێکتۆر بێیێرین ئاشکرا کرا.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەکەیان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە رانی راستی لە فینلاند لەژێر سەرپەرشتی دکتۆر لاسی لمبینین بۆ کراوە،

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکان بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو مانگ دوور دەکەوێتەوە و بەمهۆیەوە ناتوانێت بەشداری لە مۆندیال بکات کە ئەم پاڵەوانیەتیە کەمتر لە دوو مانگی ماوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەکەیدا جۆری پێکانەکەی هێکتۆر بێیێرینیشی ئاشکرا کردووە و کە ژێری پێی چەپیەتی، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکردووە و بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەم یاریزانە چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە و بەشداری کلاسیکۆ ناکات.