یونامی داوایه‌ك له لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌تی یونامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا هاتووه: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، کە خۆیان لە تۆقاندن، هەڕەشە و توندوتیژی به‌دووربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، چارەسەر هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەرییه‌کان سەرکەوتووبن، پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەر و لە کاتی خۆیدا هەبێت.
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له رێگه‌ی 3 مووشه‌كه‌وه هیرشیكرایه‌سه‌ر، كه یه‌كه‌میان له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌م له‌به‌رده‌م شوێنی میوانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دوا مووشه‌كیش له نزیك ده‌روازه‌ی قودس كه‌وته خواره‌وه، كه به‌هۆیه‌وه 3 ئه‌فسه‌ر برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.