نزیكه‌ی 70% ی گه‌لانی ئێران ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه
له‌و وڵاته فره پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ته‌نها گه‌لی فارس باڵا ده‌سته كه ڕێژه‌یان ناگاته 40%
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی (سكای نیوز) ئامارێكی له باره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه گه‌لی "فارس" كه‌وه‌ك گه‌لی سه‌رده‌سته ناساندویه‌تی له 30% تا 40% ی دانیشتوانی ئێران پێكده‌هێنن.
له به‌رامبه‌ردا ڕیژه‌ی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێكڕا له نه‌ته‌وه‌ی "فارس" زیاترن.
به‌پێی ئاماره‌كه "ئازه‌رییه‌كان" ی ئێران ڕیژه‌یان ده‌گاته 25% تا 30%.
ئاماره‌كه ڕیژه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی "ئه‌هواز" ی به 8% هه‌تا 10% داناوه.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئیران ئاماره‌كه باس له‌وه ده‌كات كه كورد له‌و وڵاته‌دا ڕێژه‌یان ده‌گاته 8% تا 10%.
هه‌روه‌ها له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به ڕێژه‌ی دانیشتوانی "بلوچ" كراوه كه ڕێژه‌یان 3% تا 4%.
پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و ئه‌رمه‌ن و به‌ختیاری كه به‌شێكن له دانیشتوانی ئێران، به‌پێی ئاماره‌كه بێت، ڕێژه‌یان له 1% تێپه‌ڕ ناكات.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به ڕێگری و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران كراوه،كه زه‌مانی كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته له خوێندن و ده‌زگا حكومی و ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕێگه‌پێدراو نیه و به به‌رده‌وامی ئه‌و چالاكووانانه‌ی له‌و بواره‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن. ڕووبه‌ڕووی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه چه‌ندین مافی مه‌ده‌نی و چالاكی جۆراوجۆریان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه بێت ئه‌م ڕێگری و پێشیلكاریانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی گشتێنراوه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی نه‌یاریبوونی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا.
ڕاپۆرته‌كه تیشكی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر دۆخی نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته و ئاماژه به‌وه‌كراوه،هه‌موو جۆره جوڵه و هه‌وڵێكی چاكسازی له‌و وڵاته‌دا سه‌ركوت ده‌كرێت و جگه له گه‌لی فارس كه به‌نده ده‌ستورییه‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت كه تایبه‌ته به نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه، كه "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز" یش نه‌یتوانی په‌راوێزخستن و ته‌په‌سه‌ركردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه‌مبكاته‌وه‌و له‌كاتێكدا جگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ڵام و به ده‌نگه‌وه‌چوونیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز نیشاندا.
ڕاپۆرته‌كه هۆكاری پاشه‌كشه‌ی بووتنه‌وه‌ی سه‌وزی به‌ستووه‌ته‌وه به‌وه‌ی،سه‌ركرده‌كانیان نه‌یانتوانی، جگه له گه‌لی فارس، ڕوون و ئاشكرا كێشه مێژووییه‌كانی گه‌لانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته و داواكارییه له مێژینه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش له تاران و شاره گه‌وره‌كانی دیكه گه‌مارۆ درا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌لایه‌نی ژیان و گوزه‌ران و هه‌لی كار و به‌شداری پێكهاته‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری و سه‌رجه‌م بواره‌كان خستووه‌ته ڕوو،ئاماژه به‌وه‌دراوه كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته جگه له نه‌ته‌وه‌ی "فارس" پشتگوێ خراوون.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به بۆچوونی چاودێرانی دۆخی ئه‌و وڵاته‌ش كردووه و له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی،ته‌نها یه‌ك گه‌ل كه گه‌لی "فارس" ه، ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته فره نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌دا گرتووه و ناوه‌نده‌كانی بڕیاریان له ژێر ده‌ستدایه و له بڕیاردانیشدا به‌شداری به‌هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه ناكه‌ن و جیاوازییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.