مه‌سرور بارزانی كێشه گه‌وره‌كه‌ی یانه‌ی دهۆكی چاره‌سه‌ر كرد
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی دهۆكی له مه‌ترسی بێبه‌شبوون له به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراق رزگار كرد و كێشه داراییه‌كانی یانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری دهۆكی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كانی یانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی قه‌رزی ئه‌و یاریزانانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر یانه‌كه تۆمار كرد بوو چاره‌سه‌ر كرد و ده‌توانن به‌بێ كێشه به‌شداریی له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه بكه‌ن.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد وه‌رزی رابردوو له خولی پله‌یه‌كی كوردستان 658 ملیۆن دیناریان له پێناو گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق خه‌رج كرد، گوتیشی: به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه پێویستیمان به زیاتر له دوو ملیار دیناری دیكه هه‌یه.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك داوای له پارێزگاری دهۆك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد رێگه‌یان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی یانه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی حكوومه‌تیش له‌و دۆخه داراییه سه‌خته ئاسان بكه‌ن.
یانه‌ی دهۆك دوای شه‌ش ساڵ بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی پێشووی یانه‌كه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و عێراقه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرابوو، به‌هۆی پێنه‌دانی شایسته‌داراییه‌كانی به‌شێك له راهێنه‌ر و یاریزانانی پێشووی یانه‌كه، دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزی مووچه و گرێبه‌ستیان لای یانه‌ی دهۆك مابوو پێكهاتبوون له باسم قاسم، عه‌لی عه‌بدولجه‌بار، عه‌لی قاسم، عه‌مار عه‌لی و ئه‌وس ئیبراهیم بوو.