ئوردن بەردەوامە لە رێگری كردن لە گەیشتنی ھاوكاری بە ئاوارەكانی سووریا

ھەموو رێگاكانی گەیشتنی ھاوكاری دادەخات

 K24- ھەولێر

ئوردن تەواوی رێگاکانی گەیشتنی هاوکارییەکانی بە پەنابەرانی سووریا دادەخات.

کارمەندانی رێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، تەواوی ئەو کامیۆنانە وەستاون کە خۆراک بۆ کەمپی روێشد دەبەن، کە دەکەوێتە نزیک کەمپی رەکبان.

ئەمە شەشەم رۆژە سوپای ئوردن رێگری لە گەیشتنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی بەو کەمپانە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر بنکەیەیک سەربازی سوپای ئوردن لەسەر سنووری سووریا.