میسر ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێرانی كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هۆشداری ده‌دات له كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ده‌ربڕیوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نیگه‌رانی خۆشی له‌باره‌ی كردنه ئامانجی هاووڵاتیانی سڤیل ده‌ربڕیوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاندووه، له نزیكه‌وه چاودێری گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات و هۆشداریشیدا له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.