فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا: هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان راكردنه به‌ره‌و پێشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئیدانه‌ی توندی بۆردومانی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان راكردنه بۆ پێشه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
كوتله‌ی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كۆیه و پردێ و زڕگوێز و ماوه‌ت، راشیگه‌یاندووه، ئێمه ئه‌و بۆردومانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دووباره بوونه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی نییه و باوه‌ڕمان وایه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان راكردنه بۆ پێشه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: وه‌ك چۆن ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ كرده‌یه‌كی دژ به وڵاتانی دراوسێ بكرێت، به هه‌مان شێوه په‌نابردنی وڵاتانی دراوسێ بۆ رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و تۆپباران و هێرشی مووشه‌كی هیچ له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی گفتوگۆ بگیرێته‌به‌ر.
كوتله‌ی پارتی داوای له حكومه‌تی ئیتیحادی كردووه هه‌ڵوێستێكی بوێرانه به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران بگرێته به‌ر و رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێك له بژارده‌كانی بێت.