وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئێران به 20 درۆن بۆردومانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌كارهێنانی لۆژیكی سه‌ربازی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننمه‌یه‌كدا، به توندی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاشكرایكرد، 20 درۆن بۆردومانی چوار ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان، 20 دۆرن كه ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو، چوار ئامانجی جیاوازی له هه‌رێمی كوردستان پێكاوه، كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی به‌هۆیه‌وه بوونه قوربانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، هه‌موو رێكاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆردومانه‌كانی ئێرانی به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌م كرده‌وه تاك لایه‌نییه، كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت، بۆیه عێراق لۆژیكی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.