به‌هۆی هێرشه درۆنی و موشه‌كییه‌كانه‌وه به‌غدا نامه‌ی ناڕه‌زایی راده‌ستی ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ئێران، بۆ سه‌ر باره‌گای لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا با‌نگ ده‌كه‌ین و نامه‌ی ناڕه‌زایی راده‌ست ده‌كه‌ین.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری ئه‌لرافیده‌ین كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات رایگه‌یاند، سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا با‌نگ ده‌كه‌ین و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانییان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌ست ده‌كه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌ركی سه‌رشانمانه به هه‌موو شێوازێك جگه له توندوتیژی، به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و هاووڵاتی عێراقی بكه‌ین.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.