نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زۆر نیگه‌رانین له‌و هێرشانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر په‌ناگه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی په‌لاماری ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌ربڕی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هاتووه: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ كه كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر په‌ناگه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له كۆیه.
هه‌روه‌ها هاتووه: به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، په‌لاماره‌كانی ئه‌مڕۆ بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین په‌نابه‌ری مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ.
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی په‌لاماره‌كه كردووه و راشیگه‌یاندووه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كان ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له كاتی ئاماده‌بوونی قوتابیاندا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆمسیاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له هه‌وڵی چڕدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی په‌لاماره‌كان كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ریان.
ژمارەیەک منداڵی کۆیە لەکاتی هێرشەکەی ئێران pic.twitter.com/BpbUdBRdS3
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) September 28, 2022