یه‌كگرتوو به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێرانه‌وه داوای ماته‌مینی گشتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فڕاکسیۆنی یەکگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران ده‌كات و داوای راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی تۆپبارانكردن و مووشه‌كبارانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه ده‌كه‌ن و داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت. گوتی، ئیدانه‌ی سنووربه‌زاندن و هێرشه‌كردنی سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و بۆ قوربانیانی ئه‌و هێرشانه، داوای راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان داواش له وڵاتانی دراوسێ كردووه، رێز له سه‌ره‌وه‌ری خاكی عێراق بگرن و چیتر خه‌ڵكی سڤیل نه‌كه‌نه قوربانی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.