محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: خەڵکی کوردستان باجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود رایگه‌یاند، نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگای یەکلاکەرەوەی ململانێی دەرەوەی هەرێم، چونكه باجەکەی خەلکی کوردستان دەیدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2022، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بە نیگەرانیەوە ئەڕوانینە بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران، کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
ده‌شڵێت: باشترین ڕێگا لە نێوان هەردولا گفتوگۆیە و نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگای یەکلاکەرەوەی ململانێی دەرەوەی هەرێم، باجەکەی خەلکی کوردستان دەیدات.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.