لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سۆران كامه‌ران ده‌خوازێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئاكامی هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 و ئه‌یوب وه‌رتی برینداربوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتی رووماڵی رووداوه‌كه، رێگری له ژماره‌یه‌ك تیمی رۆژنامه‌نووسی كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كانیاندا گیراوه.
وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل، لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات، به‌ده‌نگ ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بۆ سه‌ر هاووڵاتیان بێن و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شیان بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی بریندار خواست.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.