په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌توندی موشه‌كبارانی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كات
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی تۆپباران و موشه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی ته‌واوی ئه‌منی، سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌ین و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه سه‌قامگیری، ئاسایشی هه‌رێمی و ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
باسیان لەوەشکرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران دەکەن و، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازن.
لەلایەکی دیکەوە کۆمکاری عەرەبی سه‌ركۆنه‌ی چه‌ند رۆژه‌ی هێرشه‌كانی ئێرانی بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراق كرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جەمال روشدی گوتەبێژی فەرمی سکرتێری گشتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلکارییەکانی ئێران بۆ سەر سەروەری عێراق ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته ئێران رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش بگرێت و واز لە تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بهێنێت.
هاوكات پشتیوانی و هاوسۆزی کۆمکاری عەرەبی بۆ عێراق له رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو پێشێلکارییە دەرەکیانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکەن دووپاتكردووه‌ته‌وه.