پاژنه‌ی به‌رزی پێلاو پێشكه‌شكاری كه‌ش و هه‌وای تووش كرد
K24 هه‌ولێر:
پێشكه‌شكاری بڕگه‌ی كه‌ش و هه‌وا له كه‌ناڵی "2" ی فه‌ڕه‌نسی، دووچاری دۆخێكی سه‌یر ده‌بیت له‌وكاته‌ی بڕگه‌كه‌ی له ستۆدیۆ پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ناوی "ڤالێری موریس" ه و ڕاسته‌وخۆ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی بڕگه‌ی كه‌ش و هه‌وادا، پاژنه‌ی به‌رزی پێڵاوه‌كانی له زه‌وی ستۆدیۆكه گیر ده‌بێت و پێڵاوه‌كه له پێ داده‌كه‌نرێت.
ئه‌و ژنه پێشكه‌شكاره، ته‌مه‌نی "51" ساڵه و له‌وكاته‌ی هه‌ستیكرد پاژنه‌ی پێڵاوه‌كانی له ناو ستۆدیۆدا گیر بووه، هه‌وڵیدا خۆی ڕزگار بكات، به‌ڵام پێی نه‌كراو ناچار گوتی( پێڵاوه‌كانم گیر بووه) قه‌ینا گرنگ نییه به بێ پێڵاو به‌رده‌وام ده‌بم.
ئه‌م ڕووداوه هاوكاره‌كه‌ی كه‌ناوی (ولیام لیمێرجی) یه ناچار ده‌كات، پاژنه‌ی پێڵاوه‌كه له‌و چاڵه‌ی تێیكه‌وتووه ده‌ربهێنێت و ڕاسته‌وخۆ وه‌ك "سه‌ندرێلا" پێڵاوه‌كان بكاته‌وه پێی پێشكه‌شكاره‌كه.
ئه‌م ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌و ڕووی هاوكاری نێوان ستاف و تیمه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ یه‌كدا.