تورکیا بۆردوومانی دەڤەری سیدەکانی کرد

.
.

K24 - هەولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکانیان کرد، هاوکات ئەو شوێنەی کەوتووەتە ژێر بۆردوومان بەگوێرەی زانیاریەسەربازیەکان و خەڵکی ناوچەکە بارەگای پەکەکەی لێیە.

بەپێی زانیارییەکانی تەیفور محمد پەیامنێری کوردستان24، کاتژمێر (11:27) خولەک فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکانیان کرد.

ئاماژە بەوەشدرا، گەرووی سینگا لە نزیک کوێستانی بەربزین کەوتە ژێر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئەو شوێنەی کەوتووەتە ژێر بۆردوومان بە گوێرەی زانیاریەسەربازییەکان و خەڵکی ناوچەکە بارەگای پەکەکەی لێیە.

پەیامنێری کوردستان24 ئەوەیشی خستەڕوو، تا ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و بۆردوومان بەردەوامە.

بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ بۆ شەشەم رۆژ لەسەر یەک، تۆپخانەکانی ئێران دەڤەری برادۆستیان بۆردوومانکرد و سێ ئەندامی کۆمەڵەش برینداربوون.

.