پۆلیسی سلێمانی داوای هاوکاری لە هاووڵاتیدان دەکات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک

"تۆمەتبارەکە بەگوێرەی ماددەی 411 لە دادگا داواکراوە و هەڵاتووە"
پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی

K24 - سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هاوکارییان بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لە دادگا داواکراوە و هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (29ی ئەیلوولی 2022) پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە "تۆمەتبارێک بەناوی (ڕێباز سدیق نەسروڵا) لەدایكبووی 1982 دانیشتوی شاری سلێمانییە داواكراوە بەبڕیاڕی دادوەر و بەپێی ماددەی 411 لەیاسای سزادان كە ناوبرا هەڵاتووە بۆ شوێنێكی نادیار".

پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان کردووە و دەڵێت "لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن ( 533193148 یان 0533194011)، هەروەها دەشتوانن لە رێگەی ژمارەکانی 104 ی پۆلیسی فریاكەوتن و 105ی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە، پەیوەندییان پێوە بکەن.

مادده‌ی 411 لە یاساى سزادانى عێراقی، تایبەتە بە کوشتنی کەسێک بە هەڵە و بەبێ مەبەست، کە بەهۆی فەرامۆشی یان سەرەڕۆییەوە روویدابێت، لە بەرامبەردا تۆمەتبار سزادەدرێت، بە زیندانیکردن و پێبژاردن.

وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌