فه‌ره‌نسا: هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوده‌بات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانهكی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی سوپای پاسدارانی كرد بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا هاتووه: هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
بە پێی لێدوانی محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە لە رێگەی 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بووە و "توانیومانە 42 ئامانجی خۆمان بپێکین".
بە پێی دوایین ئامارەکان، بە هۆی ئەو هێرشانەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57ـی دیکەش بریندارن.
ئەو هێرشە چر و بەرفراوانەی سوپای پاسداران، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا له دوو راگەیەندراوی جیادا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێران ده‌که‌ن، که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی. داوا له ئێران ده‌که‌ن ئه‌م هێرش و پێشێلکارییه بێ پاساوانه‌ی رابگرێت.
ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن، به‌رده‌وامی ههڕرهشهکانی حکومه‌تی ئێران بۆ ئه‌نجامدان و هێرشی دیکه ئیدانه ده‌که‌ین، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دووپاتده‌که‌نه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە دەڵێت، دیپلۆماسیه‌تی به‌کارهێنانی مووشه‌ک ده‌رئه‌نجامی وێرانکه‌ری ده‌بێت. هه‌رێمی کوردستان و عێراق ره‌تیده‌که‌نه‌وه خاکه‌که‌یان وه‌ک حه‌وشه‌ی پشته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و دراوسێکانی به‌رده‌وام و بێ سزا هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر.
لەلایەکی دیکەوە، ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌کان رابگیرێن که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی و باس لەوە دەکەن، "نیگەرانین لە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان. بەداخەوەین کە خەڵک بوونەتە قوربانی. هێرشەکان پێشێلێکی بێپاساوی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقن".