مه‌ترسی پێكدادان له‌نێوان سه‌دری و تشرینییه‌كان له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی پێكدادان له نێوان سه‌دری و تشرینییه‌كان له‌ئارادایه.
عەلی فه‌تلاوی سه‌ركرده‌ی هاوپەیمانی فەتح، هۆشداری ئامادەبوونی لایه‌نگرانی رەوتی سەدر، شانبەشانی خۆپیشاندەرانی تشرینییه‌كان ده‌دات.
فه‌تلاوی ئاماژەی بەوەشدا، زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌وا سه‌درییه‌كان به نیازن له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر شانبه‌شانی تشرینییه‌كان ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، چوونی سه‌درییه‌كان بۆ لای تشرینییه‌كان، مه‌ترسی دروستبوونی كێشه و پێكدادانی لێده‌كرێت، به جۆرێك هه‌ردوولا خاوه‌نی بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆژیای جیاوازن، بۆیه پێشبینیده‌كرێت رووبه‌ڕبوونه‌وه له‌نێوانیان دروستببێت.
بزووتنه‌وه‌ی میللی عێراقی له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتیانی عێراق كردبوو، له سێیه‌م ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هه‌روه‌ها داواشیكرد خۆپیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌بچن و چونكه ئاشتی چه‌كی تشرینییه‌كانه.
به‌رپرسیارێتی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌رانیشی خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
خۆپیشاندانه‌كه رۆژی شه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات، تاكو 03:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە تشرینی یه‌كه‌می 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا.