سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تاووتوی کرا.

باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەگشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.

سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپاتکردەوە.

54
چص
صپص
صپقص
پصصپ
صپصپ