چاڤی شوێنگرهوهی بۆسكێتسی دهستنیشان كردووه
جاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا داوای لە یانەکەی کردووە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارتین زوبێمێندی دەست پێ بکەن.
مارتن زومبێمێندی ناوەڕاستکاری یانەی ریال سۆسیداد، یەکێکە لە پاڵێوراوانی چاڤی هێرناندیز راهێنەری بارسێلۆنا بۆ شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس.
رادیۆی کەتەلۆنیا زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەرەکەی بارسا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان، لە ئێستاوەش هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکەن.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، چاڤی راهێنەریش ناوەڕاستکارەکەی ریال سۆسیداد کە نرخەکەی نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بە باشترین شوێنگرەوەی ناوەڕاستکاری یانەکەی دەزانێت.
مارتین زوبێمێندی تهمهن 23 ساڵ له ئهكادیمیای یانهی ریال سوسیداد پێگهیشتووه، له تهمهنێكی بچووكدا 100 یاریی به درێسی سوسیداد كردووه 3 گۆڵ و 3 ئاسیستی تۆمار كردووه و یاریزانی ههڵبژاردهی ئیسپانیاشه.