ئه‌ڵمانیا داوای سزادانی ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای كرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا به هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سزای ئێران بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، به‌رلین داوای سزادانی تاران ده‌كات له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
وتیشی: ئێران به شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه سه‌ركوتی ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌كات، كه له دوای گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌مینی سه‌ریانهه‌ڵداوه.
ئانالینا بیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رێی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێنین، كه تا مردن له ژنانی ئێرانی ده‌ده‌ن و خۆپیشانده‌ران به ناوی ئاینه‌وه سه‌ركوت ده‌كه‌ن.