له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا پاریس زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بووه‌

نێیمار دا سیلڤا یاریزانی پاریس سانجێرمان و ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانحێرمان
نێیمار دا سیلڤا یاریزانی پاریس سانجێرمان و ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانحێرمان

لە راپۆرتێکی دەزگای ئاماری بیمەی "هاودن"ـی ئینگلیزی دەرکەوتووە، وەرزی رابردوو بە رێژەی سەدا 20 رێژەی پێکانی یاریزانان یانەکانی ئەوروپا زیادیکردووە و، هۆکارەکەشی درێژ بوونی یارییەکانی وەرزی رابردوو بووە لە چاو وەرزەکانی دیکە و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش زۆرترین زیانی دارایی بەهۆی پێکانی یاریزانەکانی بەرکەوتووە.

لە راپۆرتێکی دەزگای ئاماری بیمەی هاودنی ئینگلیزی دەرکەوتووە، وەرزی رابردوو بە رێژەی سەدا 20 رێژەی پێکانی یاریزانان یانەکانی ئەوروپا زیادیکردووە، هۆکارەکەشی درێژبوونی یارییەکانی وەرزی رابردوو بووە لە چاو وەرزەکانی دیکە و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش زۆرترین زیانی دارایی بەهۆی پێکانی یاریزانەکانی بەرکەوتووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، وەرزی رابردوو لە چاو وەرزەکانی پێشووتر یاریزانانی یانەکانی ئەوروپا، بە گشتی 610 ملیۆن یۆرۆ یانەکان زیانیان بەهۆی پێکانی یاریزانەکانیان پێگەیشتووە.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی زەرەرمەندی یەکەم بووە لە پێکانی یاریزانەکانی، ئەو یانەیە 91 جار یاریزانەکانی لە وەرزی رابردوو تووشی پێکان بوونه‌، بەم هۆیەوە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ زیانی داراییان بەرکەوتووە و لە پلەی یەکەم دێن.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، زۆرترین ئەو یاریزانانەی تووشی پێکان بوونە، تەمەنیان سەرووی 30 ساڵی بووە، بە شێوەیەک هەر یاریزانێک دووجار لە وەرزی رابردوو تووشی پێکان بووە، پێکانی یاریزانەکانیش زیانێکی دارایی زۆری بە یانەکان گەیاندووە.

لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپاش، پرێمەرلیگ لە هەمووان زیاتر زیانی بەرکەوتووە، ئەو خولە 219 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی پێکانی یاریزانی یانە جیاوازەکان زیانی بەرکەوتووە، بە درێژایی وەرزی رابردووش 1231 جار یاریزانەکانی ئەو خولە تووشی پێکان بوونە و یانەی چێڵسیش زۆترین پێکانی هەبووە کە 97 جار بووە.

یانەکانی ئیسپانیاش دوای پرێمەرلیگ زۆرترین زیانیان پێگەشتووە لە پێکانی یاریزانەکان، یانەکانی ئەو خولە بە گشتی وەرزی رابردوو 130 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی پێکانی یاریزانەکان زیانیان بەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە خولی فەرەنساش لە پلەی سێیەم دێت، یاریزانەکانی ئەو خولەش 80 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی پێکان زیانیان بە یانەکانیان گەیاندووە، کە پشکی شێر بەر یانەی پاریس سانجێرمان دەکەوێت، 91 جار یاریزانی ئەو یانەیە تووشی پێکان بوونە و نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ زیانیان بەرکەوتووە.