ئێران کوێستانی بەربزین تۆپباراندەكات
K24 – ههولێر:
پهیامنێری كوردستان24 له چۆمان رایدهگهیهنێت، ئێستا تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران، کوێستانی بەربزین تۆپباراندەکەن.
ئاماژه بهوهشكرا، بههۆی تۆپبارانهكانی ئێران، ئاگر لە کوێستانهكانی بەربزین لەدەڤەری برادۆستی سهر به ناحییهی سیدەکان، كهوتهوه.
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
بە پێی لێدوانی محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە لە رێگەی 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بووە و "توانیومانە 42 ئامانجی خۆمان بپێکین".