بارسێلۆنا پێشوازی له گهڕانهوهی مێسی دهكات
بارسێلۆنا هیچ کێشەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی نییە، دەتوانن هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگەڕێننەوە یانەکەیان.
بابەتی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا ماوەیەکە بڵاوبووەتەوە، دوایینجاریش ئێدوارد رۆمێرۆ بەرێوەبەری ئابوری یانە کەتەلۆنیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە گوتی: ئێمە هەمیشە حەز بە گەڕانەوەی لیۆ دەکەین، مێسی ئەگەر بیەوێت بگەرێتەوە یانەکەمان، ئێمەش پێشوازی لێدەکەین، دەتوانین هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگەڕێنینەوە یانەکەمان.
ئێدوارد رۆمێرۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دهشڵێت: بە دڵنیاییەوە هاوینی داهاتوو هیچ کێشەیەکی داراییمان لەسەر گەڕانەوەی لیۆ نابێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەست ئەو یاریزانەیە، تەنها ئەو دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەوەی وەرزشی لیكیپی فەرەنسیش بڵاویکردەوە، لە گرێبەستەکەی مێسی لهگهڵ پاریس سانجێرمان مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە نییە، ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی، دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵێت.
لیۆنێل مێسی له 2000 پهیوهندی به بارسێلۆنا كرد و له 2021 ئهو یانهیهی دوای 21 ساڵ جێهێشت، لهگهڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خهڵاتی تۆپی زێڕینی بهدهستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راستهوخۆ و خاوهنی زۆرترین ئاسیستی لهو یانهیه نووسییهوه، لهوهتهی روویكردووهته پاریس سانجێرمان 45 یاری، 17 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه.