واشنتن: هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه‌

عومەر مەحمود زادە
عومەر مەحمود زادە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، هاووڵاتییەکی ئەمه‌ریکی لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پێشتر پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن ئاشکرایکرد، کە هاووڵاتییەکی ئەمه‌ریکی لە بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان هاووڵاتی عومەر مەحمود زادە کە هاووڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵاتە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمه‌ریکییە لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

عومەر مەحمود زادە تەمەن 59 ساڵە و لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا دەژی و بەهۆی هێرشەکانی رۆژی سێشەممەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.