واشنتن گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێران
K24 – ههولێر:
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، رایگەیاند، سزای زیاترمان بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی سەر فرۆشی بەرهەمی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێراندا سەپاند.
10 دامەزراوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، کە نەوت و بەرهەمی پێترۆکیمیایی ئێرانیان گواستووەتەوە.
ئەم پاکێجە لە سزاکانی ئەمهریکا و توندترکردنی گوشارەکانی سەر تارانه، هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران و پێشێلکارییەکانی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران.
لهلایهكی دیكهوه وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، هاووڵاتییەکی ئەمهریکی لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لهدهستداوه.
پێشتر پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن ئاشکرایکرد، کە هاووڵاتییەکی ئەمهریکی لە بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.