ئه‌مڕۆ پوتن گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

K24 - هەولێر:
كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی یاسادانانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دیمتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30ـی ئه‌یلوول/دیسێمبه‌ری 2022)، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (دۆما)، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كانی رووسیا، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، كه تییدا مه‌راسیمی واژووكردنی په‌یماننامه‌كانی لكاندنی هه‌رێمه (ئازادكراوه‌كان – هه‌روه‌ك رووسه‌كان وا ناوی ده‌به‌ن)، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن پوتن له گوتاره‌كه‌یدا به‌فه‌رمی لكاندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بە خاکی وڵاته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بیسكۆڤ، مه‌راسیمی واژووكردنی بڕیاری لكاندنی هه‌رێمه‌كانی ئۆكرانیا به رووسیا، له كۆشكی كرملین له هۆڵی (سانت جۆرج) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەبارەی ئەنجامی ریفراندۆمی رووسیا لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی ئۆكرانیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، ئەمه‌ریکا هەرگیز دان بەو ریفراندۆمانەدا نانێت و بە ساختە ناویان دەبات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، بەردەوامبوونی رووسیا لە هەنگاوەکانی لکاندنی خاکی ئۆکرانیا، ئاشتی دەخاتە مەترسییەوە و کاریگەری خراپیشی لەسەر ئابووری جیهان دەبێت.
گۆتێرێش داوا دەکات رووسیا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، رێز لە پەیماننامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت.