نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نیگه‌رانین له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ئێران

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ستیڤان دوجاریك، رایگه‌یاند، گۆتێرێش و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له ژنێڤ زۆر نیگه‌رانن له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و سنوورداركردنی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس له دیموكرات و كۆمارییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان ناردووه بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوژرانی مه‌هسا ئه‌مینی و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئه‌ندامانی كۆنگرێس به توندی ئیدانه‌ی پێشێلكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و جێبه‌جێكردنی یاسای حیجابیان كردووه.